هەرێم نیوز
گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران لە سبەی سێشەممەوە دەست پێ دەكاتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل راگیرابوون.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای ئاساییبوونەوەی باردۆخ و جوولەی ئاسمانی لە ناوچەكەدا، بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران دەست پێ بكاتەوە.
سبەی سێشەممە یەكەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوو وڵات دەست پێ دەكاتەوە كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە دەبێت.
هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی لە عێراقەوە بۆ ئێران ئەنجام دەدرێن، دوو گەشتیان لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەبن لە رۆژانی سێشەممە و شەممە، دوو گەشتەكەی دیكەش لە فڕۆكەخانەی نەجەف دەبن لە رۆژانی چوارشەممە و یەكشەممە.