هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێشوازیی لە کارکردنى کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات و "خواستی دەربڕیوە بۆ فراوانکردنی تواناکانی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت."
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی 7ی 2025، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، "سوودانى خواستی دەربڕیوە بۆ فراوانکردنی تواناکانی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سوودانى دەڵێت: "پێشوازى لە کارکردنى کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین لەگەڵ هەوڵى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لە رێگەى تورکیاوە."
نووسینگەی سوودانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "کەرتی نەوت پێویستی بە ئاستی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدان هەیە، ئەوەش لەپاڵ هەوڵی حکومەت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە."