هەرێم نیوز
محه‌مه‌د نووری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له نووسراوێكدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران داوای دوورخستنه‌وه‌ی مەحمود مه‌شهه‌دانی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌ركه‌وتووه و "لێدوانی دژ به ناسنامه‌ی عێراقی داوه و به ئاشكرا گوتوویه‌تی، عێراق ناسنامه‌یه‌كی بێ‌نرخ و هه‌رزانی هه‌یه."
محه‌ممه‌د نووری وتووشیه‌تی، لێدوانه‌كانی مه‌شهه‌دانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه و مادده ده‌ستوورییه‌كانی پێشێل كردووه، له كاتێكدا سوێندنی پاراستنی ناسنامه‌ی عێراقی خواردووه.
باسی له‌وه كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه، هاوكات داوا ده‌كه‌ن ڕەوانەی لیژنەیەکی تەندورستیی بکرێت بۆ ئەوەی بزانن مێشکی باش کار دەکات، چونكه ئه‌م هه‌ڵوێسته پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و لێدوانه‌كانی به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون كه مه‌شهه‌دانی هیچ ئینتیمایه‌كی بۆ وڵات و نیشتمانه‌كه‌ی نییه.