دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان: ئەو هێرشانه‌ بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابوریی هه‌رێم سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگی له‌ سنوری پارێزگای دهۆك پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌مجۆره‌ هێرشانه‌ بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە "ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر."

دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە (15)ی تەمووزی 2025 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبوو.

نزیکەی کاتژمێر 2:20ـی بەرەبەیانیی هەمان ڕۆژیش دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە. 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP