دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سودانی پیرۆزبایی سەری ساڵی ئێزیدی دەکات

هەرێم نیوز 

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پیرۆزبایی سەری ساڵی ئێزیدی، لە ئێزدیانی کوردستان و عێراق دەکات، دەشڵێت، سبەی چوارشەممە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەوە، سبەی پشوو دەبێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 4ی 2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بەر لە گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پرس و بابەتانەی هێنرابوونە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، پیرۆزبایی سەری ساڵی ئێزیدی، لە ئێزدیانی کوردستان و عێراق پیرۆز کرد و هیوای کرد جەژنەکەیان بە خۆشی و شادی بۆ بگەڕێتەوە، سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەوە، سبەی پشوو دەبێت.

سبەی لە هەرێمی کوردستانیش، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەوە، لەسەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP