هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی پڕۆسەی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لە هەولێر و دهۆک ڕاگەیاند.
وردەکاریی ئەنجامدانی چاکسازییەکان
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پاش جێبەجێکردنی کاری چاکسازیی لەسەر تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان هەولێر و دهۆک، لە کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تاوەکو ١٠ی بەیانی بە سەرکەوتوویی پڕۆسەکە بەڕێوەچوو.
بەرزکردنەوەی توانای گواستنەوە و نەبوونی بڕانی کارەبا
دەشڵێت:بەتایبەتی دوای ئەوەی تیمە تەکنیکیەکانی وەزارەت توانییان تەواوی کاری چاکسازییەکە بۆ تۆڕەکان ئەنجام بدەن و توانای جێگیری تۆڕەکە و گواستنەوەی کارەبا بەرز بکەنەوە، بێ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی کارەکە کاریگەریی لەسەر بڕینی کارەبای هاوبەشانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەبێت.