دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19/03/2025

لیژنەی نەوت و غاز: هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپدەكاتەوە

هەرێم نیوز
سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز ڕایگەیاند، بەقسەی بەرپرسانی وەزارەت نەوت هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپدەكاتەوە.

 هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەكەیان میوانداری بریکاری وەزارەتی نەوت، بەڕێوەبەرانی گشتی ئابوری، یاسایی، کۆمپانیای نەوتی باکور، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کردووە، لەبارەی هەمواری مادەی (12) لە یاسای بودجەو هەفتەی داهاتووش کۆبونەوەكان بەردەوام دەبێت، وتیشی، بە قسەی ئەو بەرپرسانەبێت بێت، هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

لە کۆبونەوەی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، سێ خاڵ لەنێوان هەولێر و بەغداد لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت جێگەی ناکۆکین، تێبینی لەسەر کۆمپانیای راوێژکاری هەیە، کە بۆچونەكانی کاریگەریی لەسەر گۆڕینی گرێبەستەکان نەبێت، بەڵکو تەنیا بۆ وردبینی ئەو لیستانە بێت پێشکێشیان دەکەن، هاوكات تێبینی لەسەر ئەو بڕە نەوتە هەیە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وردبینی لەو بڕە نەوتەی هەناردە دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP