دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ترەمپ: دانیشتوانانی غەززە ناچار ناکرێن بچنە دەرەوە

هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، "کەس خەڵکی غەززە ناچار ناکات بۆ ڕۆیشتن".

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا سەبارەت بە پلانی پێشووی، کە داوای ئاوارەکردنی نزیکەی دوو ملیۆن فەلەستینی لەو ناوچەیە وێرانبووە کردبوو بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکرێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و دامەزراندنی ئەو شوێنەی کە بە "ریڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وەسفی کردبوو.

ترەمپ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا ڕایگەیاند، "کەس بڕیار نییە هیچ کەسێک لە غەززە دەربکات".

لە بەرامبەردا مایکڵ مارتن، سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا دوای دیدار لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "دەمانەوێت ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان ببینین و ئاشتی لە غەززە بەدیبهێنین.

هاوکات داوای ئاگربەستێکی بەردەوامی کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەوڵەکانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتننامەی غەززە"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP