هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێم کەشی ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە؛ بەفر و باران دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوری ڕۆژهەڵات ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەباەت بە سبەی شەممە؛ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان، هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی.
هەروەها لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارینمان دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكان ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت.
پلەکانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى