دواین هەواڵ

ئابوری‌

 25/01/2025

لەسەر ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

هەرێم نیوز 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەسەر ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە دەدات و دەڵێت”بەپێی یاداشتی واژۆکراو هاوکارییەکان بەردەوام دەبن”.

شاکۆ عوسمان، بەرپرسی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بەگوێرەی یاداشتی واژۆکراو بەردەوام دەبن، و بەپێی یاداشتەکە بڕیارە تا مانگی ئەیلوولی ساڵی ئایندە بەردەوامبێت.

هاوکات لیوا بەختیار محەمەد، ئەمیندارى گشتیی وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان هیچ نووسراوێکی فەرمییان لەڕێگەی باڵوێزخانەی ئەمریکا یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێ نەگەیشتووە، چونکە لە ئەگەری بوونی شطێکی وا نووسراوی فەرمی لەو دوو ناوەندەوە ئاڕاستەیان دەکرێت، و وتیشی” بەدواداچوونی بۆ دەکەن”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی پێشمەرگە دووجۆر هاوکاری وەردەگرێت، هاوکاریی هاوپەیمانان لەگەڵ هاوکاریی ئەمریکا بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق لەچوارچێوەی هەماهەنگی ئەمنی و بەرگری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP