هەرێم نیوز
حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو 300 مامۆستای ئایینی بێ بەرامبەر گەشتی عومرەیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو 300 مامۆستای ئایینی بێ بەرامبەر گەشتی عومرەیان کردووە و ئەو 300 مامۆستا ئایینییەخەڵکی تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو مامۆستایەک بێ بەرامبەر دەنێرین بۆ عومرە، بەو مەرجەی پێشنوێژ و گوتارخوێن بێت و دامەزراوی وەزارەتمان بێت، یان فەرمانی خۆبەخشیی وەزارەتی هەبێت.