هەرێم نیوز
20 ی ئۆکتۆبەر ئەو رۆژەی پارتی شکستی بەخیانەتهێنا
دواى ئەنجامدانى ریفراندۆمە مەزنەکە کوردستان لە 25ـى ئەیلوولى 2017 دەستەیەکى خیانەتکار کەوتنە دژایەتیکردنى پرۆژەکە و ژێربەژێریی لەگەڵ سوپاى عێراق رێککەوتن تا بەشێکى زۆر لە کوردستایان رادەستبکەن و کردیشیان، بەڵام خۆ ناکرێت لە رۆژە سەختەکاندا خەڵک بە تەنهایی بەجێبهێڵرێت، بۆ ئەو مەبەستە پارتى بڕیارە مێژووییەکەى خۆیدا و بەرگریی لە کوردستان کرد و نەیهێشت تانکەکانی حکومەتى عێراقى لە پردێ بپەڕنەوە و بە خوێنى چەند شەهید و بریندارێک داستانێکی لە مێژیینەیان تۆمارکرد و نەیهێشت سێ رۆژى دواى ئەنجامدانى ریفراندۆم ببێتە کۆتاییەکانى هەرێمى کوردستان.
20ى ئۆكتۆبهر، ئهو ڕۆژهيه كه كوردستانيیان بۆ جيهانيان سهلماند، هيچ كات ئاماده نين سهر بۆ دوژمنان و داگيركهران دابنەوێنن، لەبەر ئەوەى عێراق بە هەموو توانایەکى خۆیەوە بەرەو داگیرکرنەوەى کوردستان هاتنەوە، چوون لە کاتى خیانەتەکەى 16 ئۆکۆتۆبەردا بەشێکى زۆر لە کوردستان بە نهێنى فرۆشرابوو، بەڵام دواتر دەرکەوت کە داستانى پردێ سيمبۆلی بهرگریی خهڵكى كوردستان و تێكشكاندنى پيلانى دوژمنان بوو، پیلانێک کە دانرابوو بۆ ئەوەى کوردستان لە سەر سینییەکى زێڕ بدرێتەوە بەدەست عیراق و حەشدى شەعبییەوە،
بەڵام ئەوەی شکستی بەو پیلانە هێنا پارتی بوو، کە لەپردێ و سحێلا بەرگری مان و نەمانی کرد و بەتێکشکاندنی تانکی ئەبرامزی ئەمریکی توانی بەر بەحەشد بگرێت و پیلانگێڕییەکانی لەگۆڕبنێت.
ئێستاش کەوابڕیارە
لە 20 ى ئۆكتۆبهردا، هەڵبژاردن بۆخولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەپێی راپرسییەکانی پارتی، لە100 کورسی پەرلەمان، پارتی زیاتر لە40 کورسی دەباتەوە و بەوەش بەردەوامی بەئاستی یەکەمی خۆی دەدات، کەلەساڵی 1991ەوە لەهەمو هەڵبژاردنەکانی یەکەم بووە.
ئەگەر رۆژی 20ی ئۆکتۆبەری 2017 پارتییەکان توانیان بەبەرگریی هێزی پێشمەگەى کوردستان داستانێکی بێ وێنە تۆمار بکەن،
ئەوا لە 20ی ئۆکتۆبەری 2024دا دەیانەوێ داستانێکی نوێ تۆمار بکەن، بەدەنگەکانیان لیستی 190ی پارتی بەجورێکی تر سەربخەن،
بۆئەوەی کوردستان نەدرێتە دەست قەدەر و چارەنوسێکی نادیار،
رادەستی دوژمنان بکرێت.
ئەو قەوارەی کەبەخوێن و فرمێسکی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە دروست بوو و تاهەنوکە بەخوێنی رۆڵەکانی لەسەر پێی خۆی وەستاوە، بۆیە هاونیشتیمانیان لەوە هۆشیارترن خاوەندارێتی ئەم قەوارەیە بدەنەدەست هەندێ هێزو لایەن، کەهەرکات ویستیان ڕادەستی دوژمنانی بکەن.
رۆژی 20ی ئۆکتۆبەر رۆژی حساب و کتابە لەنێوان بەرەی روخاندن و ڕادەستکردنە لەبەرامبەر بەرەی خۆڕاگری و ئاوەدانی و ئارامیدا، باچاوەڕوان بین بزانین میللەت چ بڕیارێک دەدات و کێ هەڵدەبژێرێت.