دواین هەواڵ

جیهان‌

 18/09/2024

ژماره‌یه‌ك له‌ هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

هەرێم نیوز

ژمارەیەک لە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند، دوای ئەوەی حزبوڵڵای لوبنان، بەڵێنیدا وەڵامی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌ بێته‌له‌كانی په‌یوه‌ندی بداته‌وه كه‌ ناسراوه‌ به‌ په‌یجه‌ر‌.

 بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، کۆمپانیای ئایر فرانس گەشتەکانی لە نێوان پاریس و تەلئەبیب بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هەڵوەشاندەوە. 

هەروەها كۆمپانیای لوفتانزای ئه‌ڵمانی ڕایگەیاندووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تەلئەبیب و تاران تاوه‌كو نۆزده‌ی ئه‌یلول ڕاده‌گرن، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا. هەروەها هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی سویسرا و هێڵی ئاسمانی بروکسل بڕیاریاندا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل بۆ ماوەی48 کاتژمێری داهاتوو دوابخەن.

حیزبوڵاى لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە؛ "وەک رۆژانى رابردو ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ پشتیوانى غەززە بەردەوامى دەبێت، جەختیشى کردوەتەوە ئەو ئۆپەراسیۆنانەى لە داهاتودا دەکرێن جیاواز و سەخت دەبن بۆ ئیسرائیل" دواى تەقینەوەکانى ئامێرەکانى پەیوەندیکردنى پەیجەر لە لوبنان.

ئەمەش لە کەتێکدایە،  دوای تەقینەوەکانی پەیجەر دێت کە دوێنی لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی نۆ کەس و برینداربوونی زیاتر له‌ 2800 کەسی دیکە. هاوكات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، لە دیمەشق و دەوروبەری بە تەقینەوەی ئامێری پەیوەندییەکانی په‌یجه‌ر، چوارده‌ چه‌كداری حزبوڵڵا بریندار بوون. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP