هەرێم نیوز
بانکی قەڵادزێ ڕایگەیاند، لەکاتی سەردانیکردنتان بۆ بانک کۆدی بایۆمەتری بهێنن ئەگەر نا مووچەکانتان ڕادەگیرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 2-9-2024، بانکی قەڵادزێ لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، خانەنشینانی شارستانی ئەوانەی ناویان لەم لیستەدا هاتووە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەکاتی سەردانیکردنتان بۆبانک بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانتان تکایە کۆدی بایۆمەتری یان UPN تایبەت بەمووچەکانتان لەگەڵ خۆتان بهێنن.
ئاشکراشیکرد، ئەگەر نا مووچەکانتان ڕادەگیرێت و ناتوانین خەرجی بکەین.