هەرێم نیوز
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو، بە بۆنەی (78) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و مەکتەبی سیاسی پارتی دەکات..
دەقی پەیامەکە:
بەرێز/ جەنابی كاك مەسعود بارزانی ـ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەرێزان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
بابەت / بروسكەی پیرۆزبایی
ڕێز و سڵاوی برایانە ...
بە بۆنەی (78) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی لە جەنابتان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین ..
ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە هەرێم لە بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندایە، هیوادارین زەمینەی هەڵبژاردنێكی پاكو بێگەرد سازبكرێت و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە مایەی گۆرانكاری ئیجابی و گێرانەوەی تەبایی و پەیوەندی تەندروستی نێوان لایەنە سیاسیەكان و سەقامگیری كۆمەڵایەتی قۆناغێكی نوێ ی دەسەڵاتداریەتی و بەرێوەبردنی كوردستان بێنێتە ئاراوە بە جۆرێك هاوڵاتیان چیتر بەدەست دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و موچە و بژێوی ژیاندا نەناڵێنن.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە لەسەر بەرزبوونەوە بۆ ئاستی بەرپرسیاریەتی لە روبەروبونەوەی ئاڵەنگاری و مەترسیەكانی سەر قەوارەی هەرێم و چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و پابەندی بە پاراستنی شوناسی ئایینی و بەهاباڵاكانی گەلەكەمان ..
دووبارە پیرۆزبێت ...
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
15/8/2024