دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23/07/2024

حکومەتی هەرێمی کوردستان باجی سەر زەوی بەتاڵ و سەموونخانە و نانەواخانەکانی راگرت

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باجی سەر زەوی بەتاڵ و سەموونخانە و نانەواخانەکان ڕادەگیرێت.

کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری 3393ی دەرکرد بۆ ئەوەی بەشێک لەو بارقورسییانەی سەر شانی هاووڵاتییان سووک بکات، یەکێک لەو بڕیارانە ڕاگرتنی باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکانە، ئەوانەی کە نمرە چوار بەسەرەوە بوون کە بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی و بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەپێندرا بوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە،  سەرۆکی حکوومەت ئەو بڕیارەی دەرکردووە تا یاساکە لە پەرلەمانی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، هاوکات ئەم بڕیارەش بەڕەچاوکردنی ئەم بارودۆخەوەی ئێستەی هاووڵاتییان دەرکراوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP