دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17/07/2024

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان گەیشت، سبەی دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پارەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە گەیشتووە و ڕۆژی پێنج شەممە دابەشدەکرێت

 بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی پێنجشەممە دابەشدەکرێت ".

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی تەموزی ٢٠٢٤، هاوکاری مانگی(٢٠٢٤/٦) دابەش بکرێت.

هاوکات، به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی7ی2024، مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستن و دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، 18ی7ی2024، ئه‌م شوێنان مووچه‌ وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، یه‌كه‌كانی 70 و 80، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان؛ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بری ( 26،790 ) بیست شەش ملیارو حەوت سەدو نەوەد ملیۆن دینار، کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو 2 مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP