دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌

هەرێم نیوز

 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كرد كه‌ له‌  سيناتۆر جۆنى ئێرنتس و سيناتۆر تێد با‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان پێكهاتبوو.

سەرۆکایەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى،له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، تاوتوێ كرا.

شانده‌كه‌ به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌يان به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك بايه‌خ و گرنگى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌يان له‌ تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقدا كرد.

هەروەک لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتوە،  نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى سێنات و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه‌.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP