هەرێم نیوز
لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەرزاییەکانی قەیوان لە شاری سلێمانی کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژئاوایی کوردستان لە نهۆمی 17ی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، کرێکارێک لە کاتی کارکردن، لە نهۆمی 17ـەیەمی باڵەخانەیەکى بەرزاییەکانى قەیوان، لە شاری سلێمانى کەوتەخوارەوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کرێکارەکە خەڵکی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
کرێکارەکە 22 ساڵە و لە پرۆژەى بەرزاییەکانى قەیوان کەوتوەتە خوارەوە و لە ئێستاشدا تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکاران، لە سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا 22 کرێکار لە کاتی کارکردندا، لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.