دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە، پۆستی سەرۆکی داهاتووی په‌رله‌مان یەکلای دەکاتەوە

هەرێم نیوز

 چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆببێتەوە و دوای رێككه‌وتن ئه‌و بابه‌ته‌ بخرێته‌ نێو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌. 

 عائید هیلالی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە به‌ میدانی عێراقی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات، کە تیایدا بە ئەگەری زۆرەوە پۆستی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە پشکی سوننەیە یەکلایی دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا،  دوای کۆبوونەوەکەی سەرکردە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش دەخرێتە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌. 

هیلالی وتیشی: به‌ئەگەری زۆرەوه‌ سالم مەتەر عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە وەک سەرۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەڵببژێردرێت.

هاوکات، پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی عەزم و سیادەو حەسم, هەڕەشەی بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقیان كردووە، تا كاتی یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە محەمەد حەلبوسی به‌ بریاره‌ێكی دادگای فیدراڵی لە  پۆستی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانتاریش دورخرایەوە، له‌وه‌ كاته‌وه‌ تائێستا پۆستەکە بەوەکالەت لەلایەن موحسین مەندەلاوییەوە بەڕێوەدەبرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP