دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دابەشکردنی ئاوی سلێمانی دەست پێدەکاتەوە

هەرێم نیوز

پاش هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەی دوکان سلێمانی ڕاگیرا، ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، “دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لە ڕۆژی هەینی دا گەشتیاری زۆر لەو سنوورە لە گەشت بوون دەبە و پاشەڕۆی زۆریان کردووەتە دەریاچەکەوە، لەبەر سەلامەتی پڕۆژەکانمان تا کاتێکی نادیار ڕادەگرین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئاوی زیاتر لە بەنداوی دوکان بەردراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆیەوەش پیسییەکی زۆر لە پرۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی کۆبووەتەوە بەو هۆیەش تا کاتێکی نادیار پڕۆژەکان ڕادەگیرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP