دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

هۆکاری تەقینەوە بەهێزەکەی بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەبێت

هەرێم نیوز

میدیا فەرمییەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویان کردەوە، ئەو تەقینەوەیە گەورەیەی کە ڕۆژی شەممە لە بنکەی "کالسو" کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لێی جێگیر بوون ڕوویدا، بەهۆی "چەک و مادەی زۆر تەقینەوە لە شوێنەکەدا" روویداوە. و توندی و بەرفراوانی تەقینەوەکە لە شوێنەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەنجامی بۆردومانێکی مووشەکی نەبووە.

پێشتر دەستەی حەشدی شەعبی  ئەمه‌ریکای بە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکە تۆمەتبارکرد، بەڵام فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە، هیچ جۆرە هێرشێکی ئاسمانیان لە عێراق ئەنجامدابێت.

ئەم میدیا عێراقیانە بە پشتبەستن لە لیژنەی تەکنیکی کە لێکۆڵینەوەیان لەم ڕوواوە کردووە، دەڵێن کە پێش تەقینەوەکە و لە کاتی تەقینەوەکە و دوای تەقینەوەکە لە سەربازگەی کالسو، هیچ جووڵەیەکی شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سەرانسەری ئاسمانی پارێزگای بابلدا بەدی نەکراوە.

حەشدی شەعبی پێشتر لە بەیاننامەیەکدا تەقینوەیەکی بەهێزی لە پێگە سەربازی کالسو لە ناوچەی ئەلمەشروع لە باکووری پارێزگای بابل راگەیاند، کە یەکێک لەبنکەکانی حەشدی شەعبی.

پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند لە تەقینەوەکەدا کە ئەندامێکی حەشدی شەعبی کوژرا و هەشت کەسیش برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP