دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

لیستی مووچە گەیشتووەتە عێراق و واده‌ی ره‌وانه‌كردنی ئاشكرا ده‌كرێت

هەرێم نیوز

لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بڕیاره‌ تا هه‌فته‌ی ئاینده‌ موچه‌ی مانگی 4ی 2024 ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لیستی مووچەی فەرمانبەران گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و وردبینیی تێدا دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو پێنجشەممە وردبینی تەواوبێت و پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هەردوو سەرۆکوەزیران  مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دوورخستنەوەی مووچە لە کێشە سیاسییەکان، بەغدا لە بەرامبەر ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان دەیدات، مانگانە پارە بۆ دابەشکردنی مووچە دەنێرێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP