دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 1 هەفتە

باڵندەى شین، داهێنانى ئیسرائیلى و بەڵاى گیانى ئێرانییەکان

هەرێم نیوز

دواى ئەوەى هەفتەى پێشوو ئێران هیرشێکى هەمەلایەنەى کردە سەر ئیسرائیل، چاوى هەمووان لەسەر وەڵامدانەوەى ئیسرائیل بوو، هەندێک دەستیان لەسەر دڵیان بوو نەوەکو جەنگەکە فراوانتر ببێت و هەموو شت لەنێوان چەند کاتژمێرێکدا ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت و هەندێکی دیکەش دەیانگوت ئیسرائیل تەنها لە میدیاوە هەڕەشە دەکات و نایەوێت جەنگەکە فراونتر بکات، بەڵام دواجار ئیسرائیل لەڕێگەى دوو فرۆکەى نوێوە کە رەوانەى نەتەنزى ئەسفەهان کرد و ئێرانى ئاگادارکردەوە کە ئەگەر بیەوێت دەتوانێت دەستى خۆی بوەشێنێت و بەجارێک پرۆژە ئەتۆمییەکەشى لەئان و ساتێکدا لەناو ببات، ئەویش بە ناردنى دوو فڕۆکەى بێفرۆکەوانى بچووم لە جۆرى -بلو سبارۆ- واتە -باڵندەى شین-. 

هەرچەندە هێرشەکەى ئیسرائیل  وەک حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیانى وەزیری دەرەوەى ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، هیچ زیانێکى مادى و مرۆیی نەدا، بەڵام هەڵگری پەیامێک بوون بۆ کاربەدەستانى ئێران کە ئەگەر بیانەوێت ئەتوانن بەو باڵندە بچووەکانە وێرانیان بکەن.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو جۆرە فرۆکە بێفرۆکەوانە نوێیە لە دروستکراوەى کۆمپانیاى رافائیلى ئیسرائیلییەو لە توانایدا هەیە بە ئاسانى ئامانجەکەى بپێکێت و هەروەها لە بوارى بەرگریشدا بەکاربهێنرێت.

بە گوێرەى لێدوانى بەرپرسانى سەربازیی ئیسرائیل ئەو فڕۆکە نوێیە لەتوانیدا هەیە زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر ببڕێت، کڵاوەیەکى هەیە تواناى هەڵگرتنى تەقینەوەى تایبەتى هەیە، وەک باسیان کردووە تواناى خۆقوتارکردن و هێرشکردنى وردی هەیە و تەنانەت رادار و ئامێری دۆزینەوەش زەفەرى پێنایەن و نایدۆزنەوە.

سەرچاوەیەکى سەربازى رایگەیاندووە ئیسرائیل ئاسمانى سوریاى بەکارهێناوە بەسەر خاکى عێراقدا فرۆکەکانى رەوانە کردووە لە ئاسمانى شارى عەزیزیەى عێراقدا مووشەکى دووەمى پاڵنانى بەکارهێناوە بۆ ئەوەى بگاتە ئامانجەکەى لە ئەسفەهان.

بەڵام وەزیری دەرەوەى ئێران بە سوکایەتیی کردن بە فرۆکەکانى ئیسرائیل گوتویەتى : ئەوەى ئەنجام دراوە هێرش نەبووە بەڵکو دوو سێ فرۆکەیەکى بێفرۆکەوان بووە لە هی منداڵان دەچوو، بۆیە ئێمە هیچ وەڵامێکمان نابێت. ئەوە لە کاتێکدا خەڵکى نیشتەجێى نەتەنزی ئەسفەهان دەڵێن گوێیان لە دەنگی تەقینەوەى بەهێز بووە.

لە لایەکى ترەوە بەرپرسێکى سەربازیی ئیسرائیل کە ناوى خۆی ئاشکرا نەکردووە،  بە واشنتۆن پۆستى راگەیاندووە : ئەوان ئامانجیان ئەوە بووە ئێران لەو پەیامە ئاگاداربکەنەوە کە ئەگەر بیانەوێت لەناوەڕاستى ئێراندا کارەکانیان دەکەن و هێرش ئەنجام دەدەن، بەڵام لەم قۆناغەدا ئەوە ناکەن.

سێگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى روسیاش رایگەیاندووە لەگەڵ هاوتا ئیرانییەکەى قسەی کردووەو پێى راگەیاندووە کە ئێران نایەوێت روبەرى جەنگەکە فراوانتر بکات.

حەمیدى غوڵامزادە، شرۆڤەکارى ئێرانى باس لەوە دەکات یسرائیل دەخوازێت جەنگەکە فراوانتر بکات بۆ ئەوەى چاوى جیهان لەسەر غەزە لاببات و هاوبەشە دڵساردەکانى خۆی بۆ بگىڕێتەوە، بەتایبەتى ئەمریکا کە بەردەوام بەرگریی لە ئیسرائیل دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP