هەرێم نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان و محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی چوار لایەنەیان کرد لە نێوان عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات کە ئامانج لێی هەماهەنگی هاوبەشە سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ـی 4ی 2024 محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
له لایه‌ن عێراقه‌وه ڕه‌زاق محێبس، وه‌زیری گواستنه‌وه، له لایه‌ن توركیاوه عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغڵوو، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه جاسم سه‌یف سه‌لیتی، وه‌زیری گه‌یاندن و له لایه‌ن ئیماراته‌وه سوهێل محه‌ممه‌د مه‌رزووقی، وه‌زیری وزه و ژێرخان واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كان كرد.
یاداشته‌كه پابه‌ندی هه‌ر وڵاتێكی له خۆ گرتووه بۆ دانانی چوارچێوه‌یه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان.