دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

نێچرڤان بارزانی لە بارەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ بەغداد و هەولێر مێژووییە و چاوەڕێى ئەوە دەکات لە هەولێر پێشوازى لێبکات، دەشڵێت "لەگەڵ ئەردۆغاندا باس لە کەیسەکانى ئاشتى، سەقامگیرى، گەشەپێدان و ئابوریى دەکەن".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس تویتەری پێشوو، نوسیویەتی: "سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی هەستیاری ناوچەکەدا دێت." 

ئاماژەی بەوەشداوە، "سەردانەکە ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا."

دەشڵێت : چاوم لەوەیە لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ ئەوەی پرسە گەرمەکان، لە نێویاندا، ئاشتی، سەقامگیری و گەشەی ئابووری تاوتوێ بکەم.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە 22ـى 4ى 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى عێڕاق کۆببێتەوە، دواتریش سەردانی شاری هەولێر بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP