دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا کرا

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لیستی موچەی مانگی (نیسان/4)ی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٤/٢١، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کراو بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ لە 6ی4ی2024 دەستی پێکرد و لە 9ی4ی 2024، کۆتایی پێ هات.

هەر ئەمڕۆ 21ی4ی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ڕایگه‌یاند، دەستی كرد به‌ پاره‌داركردن بۆ مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP