دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

لە هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی نۆ پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگاوبان دەکرێت

هەرێم نیوز

پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران و باشترکردنی ڕێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، نۆ پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردن و دروستکردنی ئاوبەر، لە چەندین شوێنی جیاجیا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر خراوەتە تەندەرەوە و بەم نزیکانە دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.

پرۆژەکان بریتین لە: 

1- چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی (بنەسلاوە_پونگینە_گردیش_چەمرگە) بە درێژی 12,5کم.
2- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (شەمامك – شێخ شێروان – عەوێنە) بە درێژی 21,7کم.
3- دروست كردنی ئاوبەری سندوقی (3*3) نۆ چاوە لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی (بن بێرز- عارەب کەند) لە ناحیەی شەمامک.
4- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (مەخمور – قووشاغلو – قووشتەپە) بەدرێژی 19,5کم.
5- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (بەستۆڕە – بەربیان – دارەشەکران – ئیفراز) بە درێژی 32کم دەکەوێتە قەزای خەبات.
6- چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای (هەبابان – دووڕیانی باسکە کاریتە) بەدرێژی 11کم
7- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (شێخ مەممودیان – لۆفەکانی زینەتیر – سێریانی بالیسان خەلیفان زینەتیر) بە درێژی 13,6کم لە ناحیەی بالیسان سەر بە قەزای شەقلاوە.
8- چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای (کۆڕێ – بیرێژ) بە درێژی 4کم لە ناحیەی کۆڕێ قەزای پیرمام.
9- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە رێگای سەرەکی (حوجران – دەربەندی گۆمەسپان) بە درێژی 21کم.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP