هەرێم نیوز
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک توانییان تەرمی سێیەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ بدۆزنەوە.
ئەمڕۆ شەممە عەمید حەسەن خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕاگەیاند، دوای مانگێک لە پرۆسەی گەڕان، تیمەکانیان توانییان لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ تەرمی ئەو گەنجە ئێزدییە بدۆزنەوە کە لە ڕۆژی 19ی3ی2024، لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لافاو بردبووی.
بەڕێوەبەرایه‌تی بەرگریی شارستانیی دهۆک له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ ته‌رمی سێیه‌مین هاوڵاتی كه له لافاوه‌كه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر خنكا، لە دەوروبەری بەنداوی موسڵ دۆزرایه‌وه و ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، ناوی ڕۆژڤان ئیدریسه و ته‌مه‌نی 15 ساڵانه و ئێزدییە و لە سنوری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لافاو بردبوی.