هەرێم نیوز
ئه‌مشه‌و بارەگای ئەركانی حەشدی شەعبی و بنكەی كالسۆ لە بابل به دوو مووشه‌ك بۆردومان كران.
درەنگانی شەوی هەینی حەشدی شەعبی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە بابل هێزەکانیان لەلایەن "ئەمریکاوە" بۆردوومان کراوە و زیانی گیانیان نەبووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ڕایگه‌یاند، بۆمبارانەکە بە فڕۆكه بووه، ئاگرێكی گه‌وره‌ش له بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی كالسۆی سه‌ربازی بۆمباران كرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: بەهۆی بۆردوومانەکەوە کەسێک کوژراوە و هەشت کەسی دیکەش بریندارن