دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

نوێترین لێدوانی سودانی لە ئەمریکاوە

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نابێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا تەنیا لە بواری ئەمنیی کورت بکرێتەوە، جەختی لەوەش کردەوە، سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا لەپێناو کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتنەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراقی ئەمڕۆ تەندروستی بۆ گەڕاوەتەوە و رێگای راستی گرتوەتە بەر کە ئەویش گەشەپێدان و بنیادنان و پێشکەوتنە، عێراقییەکان سەرکەوتون بەسەر مەترسدیدارترین رێکخراوی تیرۆرستی هەر ئەوەش بو هەمو پێکهاتەکانی عێراقی یەکخست.

محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی هەفتەیەکدا ژمارەیەک دیداری گرنگیان لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامدا، هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی کاراکردنی رێککەوتنی ستراتیژی و پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان کرد.

ئەوەشی خستەڕو، بەشێکی دیدارەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بوە و زۆربەیان ئارەزوی خۆیان بۆ کارکردن لە عێراق دەربڕیوە، هەروەها کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسی ئەمنی و ئاسایش و نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کردوە.

سودانی باسی لەوەشکرد، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا داوای هاوبەشیی و پەرثیدانی پەیوەندییەکانیان کردوە، هەروەها داوایان کردوە پێداچونەوە بە سزای سەر بانکە عێراقییەکان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە لە رێگەی لیژنەیەکەوە پێداچونەوە بە کاری ئەو کۆمپانیایەنە بکرێت.

محەممەد شیاع سوودانی، دەشڵێت: ئێمە بناغەیەکی بەردەواممان بۆ پەیوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ واشنتن دامەزراندووە، هەروەها نابێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا تەنیا لە بواری ئەمنیی کورت بکرێتەوە. وتیشی: سەردانەکەم بۆ ئەمەریکا لەپێناو کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە درێژەی گوتەكانیدا لەئەمریكا ڕایگەیاند "ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت كێشەی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درووستكرد".

لەبارەی ناردنی موچەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ێشەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق سیاسی نین و یاسایی و هونەریین، هیوادارم بتوانین بەردەوام بین لە دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، نامانەوێت كێشە یاسایی و تەكنیكییەكان بۆ سیاسی و هەڕەشەی سەر قەوارەكان بگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دەمانەوێت هەرێمی كوردستان سەقامگیر بێت و حكومەتی فیدراڵی هەوڵیداوە بارودۆخی هەرێمی كوردستان ئارام بێت و بەردەوام دەمانەوێت پەیوەندییمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەبێت، دەبێت هەرێمی كوردستان داهاتی نەوت و نانەوتی ڕادەست بكات.

لەبارەی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت سوودانی گوتی: "لە ڕاستیدا کێشەکان کێشەیی  یاسایی و دەستوورین، بڕیارێک هەیە لە دادگەی فیدرڵی کە ئەم گرێبەستانە هەڵبوەشێنرێنەوە و دەمانەوێت چارەسەر بدۆزینەوە، هەندێک کۆمپانیا هەن کارەکانیان ڕاگرتووە، بەهۆی ئەو تێچووە کە یاسای بوودجە دیاریکردووە و هەشت دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە 26 دۆلار کردووە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە عێراق یاسا هەیە و یاساش رێگەنادات ئەو پارەیە بۆ کۆمپانیای نەوت تەرخان بکرێت، بەڵکو پێویستە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم هەمواربکرێنەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP