دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران دەستپێکرد

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی عێراق وردبینکردنی بۆ لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێکردووە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، رەنگە لە مووچەی مانگی ئایاری داھاتووەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستێبکاتەوە.

ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لە زاری سەرچاوەیەکی ناو حکومەتی فیدراڵ بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێم، مانگی رابردوو لیستی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە و وردبینکردنی بۆ لیستەکە دەستیپێکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم زیاتر لە ١٠٠ ملیار دیناری پێویستە و لەئێستادا حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، رەنگە حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئایاری داھاتوو بە پلەبەرزکردنەوەکانەوە بدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 10 ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە ھەرێم راگیراوە و زۆربەی مووچەخۆرانی ھەرێم یەک بۆ دوو پلە بەرزکردنەوەیان بۆ نەکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP