دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

ئه‌پیكور: بە سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا گەشبینین

هەرێم نیوز

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا بڵاوكردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌پیكوردا هاتووه‌، سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی بۆ كۆشكی سپی، كه‌ له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامی ده‌دات، دەرفەتێكی گرنگە بۆ كۆتایهێنان به‌ چەقبەستوویی بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند: ئەندامانی كۆمەڵەی پیشەسازی بەردەوام لەگەڵ حكومەتی هەرێم لەسەر هێڵن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.

لە راگەیەنراوی ئەپیکور ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە رێککەوتنەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دڵخۆش دەبن بە هەر بەرەوپێشچونێک لە دۆسیەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

روونیشکراوەتەوە، هەرچەندە لە ئۆكتۆبەری 2023 توركیا بە فەرمی رایگەیاندووە ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیاوە، بەڵام تا ئێستاش هەناردە راگیراوە، كه‌ بەهۆیەوە رۆژانە بازاڕی وزەی جیهان نزیكەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان.

نەبونی رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە بڕی 14.5 ملیار دۆلار زیانی بە داهاتی عێراق گەیاندوە هەروەها لە بواری نەوتدا چەندین کارمەند کارەکانیان لەدەستداوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP