هەرێم نیوز
داھاتی نانەوتی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو 97% کەمیکردووە.
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، لە رۆژانی 6 تا 12ی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنورە لەو ماوەیەدا 849 ملیۆن و 422 ھەزار دینار بووە.
بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور 31 ملیار و 627 ملیۆن و 544 ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو 97% کەمیکردووە.