دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

شوان کەلاری: پارتی بەشداری هەڵبژاردن دەکات

هەرێم نیوز 

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بەتایبەت بۆ پرسی هەڵبژاردن نەبووە، ئینجا هەندێک تێبینی پارتی جێبەجێ بکرێت بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن، دەشڵێت، ئەو 400 هەزارەی پەنجەمۆرییان ناخوێنرێتەوە سەرو 200 هەزارییان ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتین.

شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاند، باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وەک بابەتێکی سەرەکی یا ئەجێندای بەرنامەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداد نەبوە، باس کراوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەوانەیە زۆر باس نەکرابێت لە کۆبونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەک جوزئیات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی هەڵبژاردن زیاتر پەیوەندیدارە بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمەوە کە پێنج جار وادەی هەڵبژاردنی دیاریکرد، بەڵام چوار جاری پێشو لایەنی تری سیاسی ئامادەنەبون، ئێستاش زیاتر پەیوەندیدارە بەناوخۆی کوردستان و ڕێککەوتنی لایەنەکان نەک بەغداد.

شوان کەلاری ئەوەشی خستەڕو، پارتی خۆی ئەندامی هەیە لەناو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە وردی ئاگاداری کاروبارەکانە، بەشێک لەو400 هەزارەی پارتی باسی دەکات پێشتر لە هەڵبژاردنەکانی تر دەنگیان داوە و بەشێکی تریش ئەمساڵ تەمەنییان گەیشتوەتە دەنگدان، وە ئەوەی چۆن دەزانین ئەوانە ئەندام و دەنگدەری پارتین، ڕەنگە هەندێک کەس بڕوا نەکات کە پارتی سیستمێکی داتابەیسی پێشکەوتوی وردی ڕێکخستنەکانی خۆی هەیە کە وای بۆدەچم چەندین ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجکرابێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو 400 هەزارەی پەنجەمۆرییان ناخوێنرێتەوە لە ڕێگای لێدان لەو داتا بەیسە دەرکەوتوە کە سەرو 200هەزارییان ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتین، ئینجا ئەڵێن ئاوارەی سوری و ئێرانین، ئەوە بەشێکە لەو ئیرهابەی کە بەرامبەر پارتی دەکرێت لە ڕێگای ئەو بانگەشانەوە، 160هەزار لەوانە لەناو سلێما
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی ئاشکراکرد، سەرۆکی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان چۆتە بەغداد تا قسە لەگەل سەرۆک وەزایران و هاوپەیمانێتی دەوڵەت بکات کە ئەو ڕێککەوتنەی کردویانە بۆ پێکهێنانی حکومەت هیچی جێبەجێنەکراوە، کە ئیتر بابەتی موچە چارەسەر ببێت بە تەواوەتی هەروەک لە بەیاننامەکەی مەکتەب سیاسی پارتیدا هاتبو.

رونیشیکردەوە، سەرۆکی هەرێم بۆ بابەتی هەڵبژاردن نەچۆتە بەغدا ئەوە بابەتێکی بنەڕەتی سەردانەکە نەبو چونکە پارتی نەیوتوە هەڵبژاردن ناکەم یا بایکۆت دەکەم بەڵکو دەڵێت حازرم بۆ هەڵبژاردن بەڵام کۆمەڵێک تێبینیم هەیە ئەو تێبینیانە چارەسەر ببێت ئەوا پارتی حازرە بۆ هەڵبژاردن و لە هەڵبژاردن ناترسێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP