دواین هەواڵ

ئابوری‌

 29/03/2024

حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەسەر پڕۆژەی هەژماری من بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز

حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیارییەكی گرینگی تری لەسەر پڕۆژەی هەژماری من بڵاوكردەوە سەبارەت بە رێگەپێدراو و بێ كێشەیی بانكە بەشداربووەكان.

حكوومەتی هەرێم لە خستنەڕووی زانیارییەكەدا رایگەیاند "تۆ وەكو بەشداربووی پرۆژەی "هەژماری من" چۆن دەزانیت بانكەكەت ڕێگەپێدراوە و كێشەی نییە؟".

لە وەڵامی ئەم پرسیارەش، حكوومەت هەروەها رایگەیاند "بانكە بەشداربووەكانی هەژماری من لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دانپێنراون".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر بانكێك بیەوێت بەشداری هەژماری من و پرۆژەی بەنیشتمانیكردنی مووچە بكات، پێویستە كۆمەڵێك ڕێنوێنی و مەرج جێبەجێ‌ بكات كە بەهۆیانەوە لە پارێزراویی هەژمارەكەت دڵنیا دەبیت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP