هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی تایبەت بەخەرجکردنی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە و پاداشتی کۆتایی ڕاژەی بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوکردەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له نوسراوێكدا سه‌باره‌ت به یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ، ژماره‌یه‌ك رێنمایی ده‌ركردوه و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردون و ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "پیاوی پۆلیس كۆتاییهاتو به‌راژه‌ی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی 15 ساڵ زیاتر و ته‌مه‌نی 45ساڵ زیاتره، خانه‌نشین ده‌كرێن به‌پێی مادده‌ی 29 له یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 18ی ساڵی 2017ی به‌ركار له هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە،پیاوی پۆلیس ڕاژەکەی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنیشی 45 ساڵ کەمتر نەبێ، شایستەی موچەی خانەنشینی و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوە، پاداشتی کۆکراوەی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە لە دوو حاڵەتدا پیاوانی پۆلیس موچەو پاداشتی خانەنشینییان پێ‌نادرێت:
پۆلیسیێك لەحاڵەتی دەستلەکارکیشانەوە و خزمەتی زیاتر لە 15 ساڵی هەبێت، یان دەبێ موچەی خانەنشینی پێ بدرێت، یان پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەت.
ئەگەر کەمتر لە 15ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەوە تەنیا پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتی پێدەدرێت.
ئەو پۆلیسانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوەو کەمتر لە 15ساڵ خزمەتیان هەیە، تەنیا مۆڵەتی کۆکراوەی 180 ڕۆژیان پێدەدرێت.
ئەو پۆلیسانەیشی کۆتایی بە ڕاژەیان هاتووەو (فەسڵ) کراون، شایستەی مۆڵەتی کۆکراوەیان بۆ خەرج دەکرێت.