هەرێم نیوز
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له كه‌ركوك كرد و بڕیاریشه هه‌ردولا تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی پۆستی پارێزگار و پۆسته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای كه‌ركوك كۆببنه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی لقی سێی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک بە سەرۆکایەتیی محەممەد کەمال، بەرپرسی لقەکە و بە یاوەری حەسەن مەجید، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی لەو شارە کرد.
شاندەکەی پارتی لەلایەن ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک و ئەندامانی فراکسیۆنی ئەو حزبە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە پێشوازییان لێ کرا.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان؛ محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی راگەیاند، سەردانەکەیان وەڵامدانەوە دوایین سەردانی یەكێتییە بۆ لقی سێی پارتی و دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو حزبە باشتر بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی له‌خۆگرتبوو و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوو هه‌فته دیاریكرا، به‌مه‌به‌ستی رێكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پۆسته‌كانی دیكه.