دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

هەرێم نیوز

لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان.

دووشەممە 12ی 2ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات دەربڕی.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

پێشتریش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی 2ی 2024 لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە رۆژانی  12 تاوەکو 14 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP