دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/11/2023

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕێگەی درۆنێكەوە هێرشکرایەسەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش ڕەتیدەکاتەوە کە فڕۆکەخانە بۆ گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەکان دابخات.

لەم بارەیەوە، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر خەڵکی غەززە ئەنجامدەدرێن، ھێزەکانیان ھێرشیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ھەولێر.

بە گوێرەی بە یاننەمەك كە بەیانی ئەمڕۆ بڵاویانكردووەتەوە, فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان ئامانجەكەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێكاوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە 17ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا نزیکەی 70ھێرش بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا ئەنجامدراوە و 62 سەربازییان برینداربوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە، 22ی11ی2023 هێزەکانی ئەمریکا، گورزێکی کوشندەیان لە حەشدی شەعبی عێراقدا و بەپێی راگەیاندراوەکەی حەشدی شەعبی 8کەس کوژراوە و 4 چەکداریش بریندار بوون، هەرچەندە هەندێک لە میدیاکان باس لە کوژرانی زیاتر لە 20 کەس دەکەن، ئەم هێرشەی ئەمریکاش وەڵام بوو بۆ گروپە میلشیاکانی عێراق کەبەردەوام هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP