هەرێم نیوز
تەیموری ئەنفال رایگەیاند، "چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیانكردە سەرم، ویستیان تیرۆرم بكەن، تەقەیان لێكردم بۆ كوشتنم"
تەیمور عەبدوڵا ناسراو بە (تەیموری ئەنفال) لە نوسینێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەولێكی تیرۆركردن رزگارم بووەو چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقیان لێكردم.
تەیموری ئەنفال کەسایەتییەکی دیاری کوردستانە و یەکێکە لە رزگاربوانی پرۆسەی ئەنفال و چەندین ساڵە بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەنفال دەکات، لەماوەی رابردووشدا کێشە لەگەڵ هەندێک بەرپرسی یەکێتی دروستبوو، بە وتەی خودی تەیموور سەرچاوەی کێشەکانیشی لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی یەکێتی ئەوە بووە کە دەستێوەردان دەکەن لە هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان و لەبری پشتیوانی، بوونەتە لەمپەر لەبەردەم پرۆسەکە.
دەقی نوسینەکەی تەیموری ئەنفال:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٣ بەسەردانێکم بۆ ناحیەی ڕزگاری گەرمیان بەمەبەستی بەدوادا چوون بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفال کراوان و ئاگادار بوون لە چۆنیەتی ئەو پشکنینە ، بەداخەوە لەسەر ڕێگای دێلێژە/ سەنگاوو ئەمویست بۆ گەرمیان بڕۆم لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو و دەماکدار زۆر بەنامەردانەو داعش ئاسا هێرشیان کردە سەرم و ویستیان تیرۆرم بکەن تەقەیان لێکردم بۆکوشتنم، خۆشبەختانە ئۆتۆمبیلەکەم گولە نەبڕ بوو و لەو هەوڵە تیرۆرستیە دیسان ڕزگارم بوو ، بۆیە داوادەکەم لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو ڕێکارێکی یاسای بگرنە بەرو و تاوانباران ڕاپێچی یاساو دادگا بکرێن ، ،وە داوادەکەم دەست تێوەردان نەکرێت لە گرتنی تاوانباران و بەسزای خۆیان بگەن .
تەیموری ئەنفال
شەهیدی زیندوو