دواین هەواڵ

وەرزش‌

 10/10/2023

بەهۆی سیاسەتی خولانەوە ،سعودیە میوانداری مۆندیال دەباتەوە

فیفا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەتی خولانەوەی کیشوەرەکان بۆ هەڵبژاردنی میوانداری مۆندیال.  بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمریکای باشوور میوانداری سێ یاری مۆندیالی 2030 دەکات، ئەم کیشوەرە لە هاوکێشەی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2034 دوور دەخرێتەوە و بە دڵنیاییەوە ئەم یارییانە لە ئاسیا یان زەریای هێمن بەڕێوەدەچن.

 لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 میوانداری مۆندیالی 2034 ڕادەگەیەنرێت، پێشبینیش دەکرێت سعودیە مافی میوانداریکردنی پاڵەوانێتیەکە بەدەستبهێنێت.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت، سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی لە سعودیە گیراوە، بەڵام ئەم وڵاتە باشترین چانسی هەیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034.  ڕۆژی هەینی 6ی تشرینی یەکەم، فیفا بەفەرمی پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 دەستپێکرد و وڵاتان تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم مۆڵەتیان هەیە مەلەفی خۆیان پێشکەش بکەن، وڵاتی سعودیە یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکان.  بەهۆی دەرکەوتنی ئەو وڵاتانەی کە میوانداری جامی جیهانی 2026 و 2030 دەکەن، تەنها وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی 2034. 

 ئەم بابەتە دوای ئەوە دێت کە میوانداری مۆندیالی 2030 بۆ وڵاتانی مەغریب و ئیسپانیا و پورتوگال ڕوون بووەتەوە. پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ کردنەوەو دەسپێکردنیدا سێ یاری لە وڵاتی ئەمریکای باشووری ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین و پاراگوای بەڕێوەدەچێت.

سعودیە ئامادەیە پێشنیارێکی فەرمی پێشکەش بکات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034

 سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیاسەتی خولانەوەی وڵاتەکان بۆ میوانداریکردنی مۆندیال، فیفا و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا (کاف) و کۆنکۆمبۆڵ و کۆنکاکافی ئاگادارکردۆتەوە کە مافی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی کاندیدکردندا نابێت بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 چونکە دوو پاڵەوانێتیی پێشوو لەلایەن ئەوانەوە میوانداری کراوە.

ئەمریکای باشووری لە میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی مۆندیال؛  کە مۆنتیڤیدیۆ لە ئۆرۆگوای میوانداری یاری یەکەمی مۆندیالەکە دەکات.  یاری دووەم لە شاری بوینس ئایرێسی ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت و  پاراگوای میوانداری یاریی سێیەم دەکات.
 بەهۆی ئەم سێ یارییەوە فیفا بڕیاریدا یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور لە پرۆسەی خۆ پاڵاوتن بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی 34 بکشێنێتەوە.  بە واتایەکی تر ئەمریکای باشوور بۆ ماوەی لانیکەم 24 ساڵ دەرفەتی میوانداریکردنی مۆندیال بە تەواوی لەدەستداوە تەنها بۆ سێ یاری، چونکە دوایین میوانداریکردنی تەواوی مۆندیال لەلایەن ئەمریکای باشوورەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 لە بەرازیل و یەکەم دەرفەت بۆ...چانسی ئەمریکای باشوور بۆ میوانداریکردنی گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی نیشتمانی لە جیهاندا لە ساڵی 2038 دەبێت.  سەبارەت بە ئەوروپاش یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا لە پڕۆسەی میوانداریکردنی مۆندیال بکشێتەوە و بە ئاسانی لەگەڵ کۆماری ئێرلەندا میوانداری یۆرۆی 2028 بباتەوە.  ئیتاڵیا کە لە ساڵی 1990 میوانداری پاڵەوانێتییەکی بەناوبانگی نەکردووە میوانداری یۆرۆی 2032 دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی تورکیا.  بێگومان لەم ڕووەوە ڕەخنە هەیە کە بۆچی گرێبەستێکی وایان لەگەڵ فیفا کردووە.

بۆچی سعودیە چانسی گەورەی هەیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 

بڕیارە ئوسترالیا و نیوزلەندا هەوڵێکی هاوبەش بدەن بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، بەتایبەتی کە ئەزموونێکی سەرکەوتوویان هەبووە لە میوانداریکردنی مۆندیالی 2023ی ئافرەتان.  بێگومان سعودیە ڕێگایەکی ئاسانتری هەیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 و چانسی ئەوان لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بەهێز ترە.  بە لەبەرچاوگرتنی فراوانبوونی بەرچاوی وەرزش لەم وڵاتە و پەیوەندی بەهێزی نێوان حکومەتی ئەم وڵاتە و جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا، دڵنیان لە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە.  بڕیارە مۆندیالی یانەکانی 2034 بۆ یەکەمجار لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرێت یانەکانی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2025دا ڕۆڵێکی دیار ببینن لە چاپی نوێی ئەم پێشبڕکێیەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP