دواین هەواڵ

وەرزش‌

 03/09/2023

چۆن بایەرمونشن گرێبەستی هاری کەینی ئەنجامدا

هەرێم نیوز 

ڕومێنیگێ بۆ یەکەمجار سەبارەت بە وردەکارییەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ کەین قسە دەکات:

 ▪️ سەبارەت بە گواستنەوەی هاری کەین؟

 هەموومان لە ڕۆژی یەکەمەوە لە لیژنەی گواستنەوەکەمان ڕێککەوتبووین کە دەمانەوێت گرێبەستی هاری کەین تەواو بکەین، هەمووان کاری خۆیان هەبوو و کاری منیش ئەوە بوو کە بەردەوام لە پەیوەندیدا بم لەگەڵ هاری.  زۆر قسەم لەگەڵ کرد و یەکسەر تێبینیم کرد کە کەسایەتییەکەی چەندە گەورەی هەیە، "یەکەم پەیوەندیم لەگەڵیدا لە پشووەکەی بوو لە باهاماس، بۆم نووسی حەز دەکەم بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بکەم، ئەویش وەڵامی دایەوە". من تەنها  دوو خولەک قسەم لەگەڵ کرد، ئەمەش لە ئەپڵیکەیشنی واتسئەپدا ئاسایی نییە”.

 ▪️لە یەکەم گفتوگۆدا چیت بە کێن وت؟

 پێم گوت هەموو شتێک دەکەین بۆ تەواوکردنی ئەم گواستنەوەیە، چونکە هەموومان قەناعەتمان هەیە کە تۆ گرنگترین پیاوی بازاڕی گواستنەوەکانیت بۆ ئێمە” ئەوە گواستنەوەیەکی ئاسان نەبوو بۆ منیش.

 ▪️ بۆچی کەین بەهای گەیشتە 100 ملیۆن یۆرۆیە؟

 هاری کەین لەبەر زۆر هۆکار بۆ ئێمە گرنگە.  من لە کۆتایی دانوستانەکاندا  گوتم کە 10 ملیۆن یۆرۆ ماوە لەنێوانمان لە ئێستادا نابێت ئەو بڕە ڕێگری لەم گواستنەوەیە بکات، چونکە هاری کەین  کوالێتیەکی بەرزی هەیە لەدەرەوەی یاریگا وەکو کەسایەتی و سەرکردەیەک وایە.

 ▪️ کاتێک ئولی هۆنێس وردەکاریی دانوستانەکانی ئاشکرا کرد بیرت لەچی دەکردەوە؟
 ئەوە هەڵەیەک بوو لەلایەن ئێمەوە، لە کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانی تگێرنێنس، پەیامنێرەکانی ئەوێ ئەوەندە زۆر چاوەڕێی ئۆلێیان دەکرد، بەڕێوەبەری ڕۆژنامەوانیمان لێی پرسی ئایا ئامادەیە بۆ ئەوەی تێبینی بکات، ئەو پرسیارە هەڵە بوو لەو کاتەدا (پێدەکەنێت).  پاشان چوو و ڕاشکاوانە قسەی کرد و وتی: لەلایەکی ترەوە زانیاری زۆر دزە دەکاتە دەرەوە، بەتایبەتی لە بازاڕی گواستنەوەدا، بۆیە هەمیشە دەڵێم دەبێت ئەم بابەتە بە ڕوونی و سادەیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 ▪️ دەربارەی دوا ساتەکانی یەکلاکردنەوەی گرێبەستی کەین؟

  ڕێک کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنەکە لەنێوان هەرسێ لایەنەکەدا کرا.  پاشان بە ئارامی خەوتم.  بەیانیەکەی دیکە "کریستیان درێسن" کاتژمێر ٧ی بەیانی نامەیەکی بۆ ناردبووم و پێی وتم تۆتنهام دەستی کردووە بە دانانی شتەکان بۆ گفتوگۆکردن یان داواکاری نوێ.  پێم گوت یان، من ٢٠ ساڵە لەم کارەدا  ئەزمونم وەرنەگرتوە یاندەزان چۆن تەواوی دەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانم بە متمانەوە بڵێم کە دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ بکەم و بە دەرونێکی ئارام خۆم بهێڵمەوە.  ئێمە بە هەر شێوەیەک کە بتوانین ئەم گواستنەوەیە تەواو دەکەین.  هەر لەو ڕۆژدا دوا گرفتەکان چارەسەر کران”.

 ▪️ دەربارەی بڕی گواستنەوەی هاری کەین؟

 نرخەکە لەلایەن بایرن میونشن نییە و لەلایەن تۆتنهامیشەوە نییە، بازاڕ نرخەکەی دیاری دەکات. شتێکی ئاساییە کە هێرشبەران بەنرختر بن لەوانی تر.  هەروەها ئاماژە بەوە دەکەم کە ئێمە تا ٨٠ ملیۆن پارەمان داوە لە بەرگریکارانی وەک هێرناندێز یان دی لیخت” هاری کەین بۆ ئێمە زۆر پێویست بوو چونکە جەوهەرێکی گرنگی هەبوونی پلەبەندیمان بۆ دەهێنێتەوە، ئێمە پلەبەندیمان لە بایرن هەبوو کاتێک سەرکەوتنمان بەدەستهێنا چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2020 لەگەڵ نۆیەر لە گۆڵ و ئالابا لە هێڵی بەرگری و تیاگۆ لە هێڵی ناوەڕاست و لیڤاندۆڤسکی لە هێرشبردن ئەو کەسانەی کە شوێنیان کەوتوون و ئەوەش ئەوەیە کە ساڵی ڕابردوو کەمێک ژمارەمان کەم بوو.  هەمووان لەسەر ئەم بابەتە هاوڕان.  دەبێت ئێستا بەشێک لەم پلەبەندییە بنیات بنێین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەم دۆخە پلەبەندییە بگەڕێنینەوە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP