دواین هەواڵ

وەرزش‌

 26/07/2023

مارکۆس ڕاشفۆرد زۆر ڕقی لە لیڤەرپۆڵە

هەرێم نیوز

مارکوس ڕاشفۆرد لەم دواییانەدا چاوپێکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی بە شێوەی کورتە پرسیار و وەڵام ئەنجامدا.

ئەستێرەی مانچستەر یونایتد لەم چاوپێکەوتنەدا خاڵی سەرنجڕاکێش دەخاتە ڕوو پرسیار - لیڤەرپۆڵ یان مان سیتی، ڕقت لە کامیان زیاترە؟ مارکۆس ڕاشفۆرد / لیڤەرپۆڵ. من حەزم لە هیچ کامیان نییە، بەڵام زیاتر ڕقم لە لیڤەرپوڵە.

پرسیار - حەز دەکەیت لەگەڵ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو یاری بکەیت؟ مارکوس ڕاشفۆرد / ڕەنگە ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی بێت.

یەکێک بوو لە یاریزانە خۆشەویستەکانم و هەمیشە لە یوتیوب سەیری ڤیدیۆکانیم دەکرد. یاریزانە دڵخوازەکانی ترم (واین ڕۆنی) و کریستیانۆ (ڕۆناڵدۆ) بوون.

پرسیار - باشترین کارەکتەری بیکەیتە هاوڕێت؟ مارکۆس ڕاشفۆرد / ڕەنگە زڵاتان بێت. ئەو زۆر پێکەنیناوییە. زلاتان هەمیشە خۆیەتی و کات و شوێن بۆی گرنگ نییە.

من حەزم لەو شێوازەیە کە مامەڵە لەگەڵ یاریزانان و هاندەران دەکات.

پرسیار - باشترین یاریگا کە وەک میوان یاریت تێدا کردبێت؟ مارکۆس ڕاشفۆرد / چێژم لە یاریکردن لە کامپ نو وەرگرت.

پرسیار - باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی لە ئێستادا؟ مارکۆس ڕاشفۆرد / وەرزی ڕابردوو، بە دڵنیاییەوە ئێرلینگ هالەند.

بەڵام ئەگەر پرسیار لە چوار پێنج ساڵی ڕابردوو بکەیت، 100% کیڤن دی برۆین. پرسیار - یاریزانێک کە دەبێت لە کۆتا خولەکدا لێدانی سزا تۆمار بکات بۆ ئەوەی ژیانت ڕزگار بکات؟ مارکۆس ڕاشفۆرد / کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

پرسیار - بە مووچەی یەکەم چیت کرد؟ مارکۆس ڕاشفۆرد / خانووم بۆ دایکم کڕی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP