دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/07/2023

پێشەوا هەورامی بوە وتەبێژی سەرۆکی حکومەت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامی، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەک وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو.

پێشەوا هەورامی لە سۆشیال میدیایی خۆی رایگەیاند: "لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز کاک مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ وەک وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بووم، سوپاس بۆ متمانەو پاڵپشتیی هەمیشەیی جەنابیان لە هەموو قۆناغەکانی کارکردنم".

وتیشی:"سوپاس بۆ ئەرک و ماندووبونی برای بەڕێزم کاک دکتۆر جوتیار عادل، پێکەوە بەردەوام دەبین لە کارکردن و وەک یەک تیم هەماهەنگیی بەردەواممان دەبێت".

جووتیار عادل، گوتەبێژی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ پێشەوا هەورامی وەکو گوتەبێژی نوێی حکومەتی هەرێم دەستبەکاردەبێت و، ئەویش وەکو سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کارەکەی بەردەوام دەبێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP