دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 26/04/2023

ئامۆژگاری بۆ گەنجان..

د. پشتیوان فەرەج

ئێرنست هێمنگوای لە ساڵی ۱۹۳۵ نووسیویەتی: هەموو ئەدەبیاتی هاوچەرخی ئەمریکی لە کتێبێکەوە هاتووە کە لەلایەن مارک توەینەوە نووسراوە بەناوی هەکلێبێری فین .

کاتێک مارک تواین لە نیسانی ۱۹۱۰ کۆچی دوایی کرد، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین کەسایەتیە کاریگەرەکانی ئەمریکا و جیهان. ڕۆمانەکانی توەین چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ئەمریکا دەگێڕێتەوە.

توەین کەسایەتی زۆر سەرنجڕاکێشی لە چیرۆکەکانیدا دروست دەکرد و تەکنیکی تەنز و کۆمیدی و گاڵتەجاڕی بەکارهێنا بۆ ئەوەی خۆشی وتاڵی و ناسۆری و ڕاستی ژێانی ئەمریکیەکان بگێڕێتەوە.

ڕۆمانەکەی مارک توەین لە ساڵی ۱۸۸۴ بڵاوکراوەتەوە و بە یەکێک لە کاریگەرتین ڕۆمانەکانی ئەمریکا دادەنرێت. کتێبەکە باس لە کوڕێکی گەنج دەکات بە ناوی هەک فین و هاوڕێکەی، کە کۆیلەیەکی هەڵهاتوە بەناوی جیم، ئەو دوانە پێکەوە گەشتێک بە ڕووباری میسیسیپی دەکەن بۆ گەڕان بەدوای ئازادیدا.

ڕۆمانەکە باس لە بابەتەکانی ڕەگەز، ناسنامە، گەندەڵی و تەماع و ئەخلاق و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لە ئەمریکای سەدەی ۱۹. تواین تەکنیکی گاڵتەجاڕی بەکاردەهێنێت بۆ ڕەخنەگرتن لە دووڕوویی بەڵام لە هەمان کاتدا دڵسۆزی کۆمەڵگای باشووری ئەمریکا لەو کاتانەدا. لە ڕوانگەی هەکەوە، خوێنەر ئاشنا دەبێت بە گەشەی ئەخلاقی و پرسیارە جیدیەکانی ئەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا گەورە بووە.

بە گشتی، سەرکێشییەکانی هەکلبێری فین وەک تێکستێکی کلاسیکێکی نەمر هەژمار دەکرێت بەردەوام دەخوێندرێتەوە و ڕێزی لێدەگیرێت.

ڕۆمانەکەی مارک توەین لە کاتی بڵاوکردنەوەیدا مشتومڕی زۆری لەسەر دروست بوو بەهۆی بەکارهێنانی زمانێکی ڕەسەن و و لۆکاڵی و وێنەکێشانی ڕاستەقینەی ژیانی ئەفریقییە ئەمریکییەکان.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەو کاتەوە وەک کارێکی گرنگی ئەدەبیاتی ئەمریکی ناسراوە و بە شێوەیەکی فراوان لێکۆڵینەوەی و شیکردنەوەی بۆ کراوە.

یەکێک لە بەناوبانگترین نوسینە تەنزئامێزەکانی وتارێکە بەناونیشانی ئامۆژگاری بۆ گەنجان و بەزمانێکی تەنزەوە ئامۆژگاری گەنجان دەکات و پێیان دەکات:

1. باشترە گوێڕایەڵی دایک و بابتان بن, بەتایبەتی ئەو کاتانەی کە دیارن.
2. هەرگیز بە ئیهمالی چەک بەکار مەهێنن.
3. ئەوکارەی دەتوانی دووسبەی ئەنجامی بدەی مەیخەرە سبەینێ.
4.ڕێزلە گەورەکانتان بگرن, ئەگەر بونیان هەیە.
ئایا هیچ کارێکی مارک توەینت خوێندۆتەوە؟



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP