دکتۆر شادیار حهمهلاو - پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست
لای هەموان ئاشکرایە کە سترێس و قەلەقی کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر تەواوی ئەندامەکانی لەشمان بەتایبەت و پێست و قژ .
کاتێک کەسێک سترێس دەبێت، ڕژێنەکانی سەر گورچیلە هەڵدەستن بە دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆن کە ناسراوە بە هۆڕمۆنی سترێس ، ئەم هۆڕمۆنەش ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی (تێستۆستیرۆن ) و کاردەکاتە سەر ڕەگی مووی قژ و ئەبێتە هۆی هەڵوەرین .
سترێس و قەلەقی کاریگەری زۆری لەسەر پێستی سەر هەیە بەجۆرێک کە دەبێتە هۆی دەردانی زیاتری چەوری لە پێستی سەردا بەمەش کەسەکە توشی خورانی پێستی سەر دەبێت و زۆرکەسیش لەکاتی سترێسدا توشی کڕێشی سەر دەبن
قەڵەقی و سترێس ئەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی هەرس و نەمانی ئارەزوی خواردن بەوەش کەسەکە کێشەی کەمی مادە کانزاکان و ڤیتامینەکانی بۆ دروست دەبێت و ئەبنە هۆی قژ هەڵوەرین و لاوازبوونیان .