دواین هەواڵ

وەرزش‌

 27/03/2023

هاوسەرەكەی ئەشرەف حەكیمی داوای جیابونەوە دەكات

هەرێم نیوز

ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریبی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ژیانی تایبەتیدا ڕووبەڕووی شکستێکی سۆزداری بووەتەوە.

پشتیوانی هێبێ ئەبۆک، هاوسەری ئەشرەف حەکیمی دووپاتیکردەوە کە بەدوای جیابوونەوەدا دەگەڕێت لەگەڵ ئەشرەف حەكیمی یاریزانی باڵی ڕاستی هەڵبژاردەی مەغریب.

ڕۆژنامەی مارکا، حەکیمی لە ئێستادا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە فەرەنسا لە دۆسیەیەکی دادگادا تێوەگلاوە، بەڵام هاوسەرەکەی باس لەوە دەکات کە بڕیاری جیابوونەوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕووداوەکەی ئەم دواییە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا هیچ وێنەیەکی ئەم ئەکتەرە ئیسپانییە تەمەن ٣٦ ساڵە لەگەڵ حەکیمی بڵاونەکراوەتەوە. هاوسەرەكەی ئەشرەف ١٠ ساڵ لە یاریزنە مەغریبیەكە گەورەترە 

ئەبوک لە چاوپێکەوتنەکەیدا وتی؛

دوای ئەوەی بڕیارمدا بەشێوەیەکی یاسایی جیاببمەوە و کۆتایی بە ژیانی پێکەوەیی بێنن، چاوەڕێی ڕێکاری یاسایی تەڵاق دەکەم ،کێ خەیاڵی دەکرد  ئەو کەسەی ژیان و ڕۆحم پێ سپاردبوو،  بەو جۆرە ئازری جیابونەوەم پێ بنۆشێت ،بەڵێ دەبێت ڕووبەڕووی ئەم فەزیحەیە ببمەوە.

دایکی ئەشرەف حەکیمی: کوڕەکەم سوێندی خوارد کە بێ تاوانە.

وەلید ڕێکاراکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب دەڵێت: هەموو مەغریبییەکان پشتیوانی ئەشرەف حەکیمی دەکەن.

ئەو ڕووداوەی باسکراوە لە ٢٥ی ژانویە ڕوویداوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بەو ڕووداوە دەرنەچووە. حەکیمی لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە بێتاوانی خۆی دەردەبڕێت. بەڵام ئەبوک هیوادارە سیستمی دادوەری باشترین بڕیار لەو بارەوە بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP