هەرێم نیوز
ئه‌مه‌ریكا له دۆخی ئیسرائیل نیگەرانە و ڕایدەگەیەنێت، ئێمه زۆر نیگه‌رانین له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل، جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئادریان واتسۆن، گوته‌بێژی ئاسایشی نیشتیمانی كۆشكی سپی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئێمه زۆر نیگه‌رانین له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل، جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەها دیموکراسییەکان هەمیشە تایبەتمەندییەکی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل بوون و دەبێت بمێننەوە.
ئەوەشى خستۆتەڕو، كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه‌كان به‌رێكخستن و هاوسه‌نگی به‌هێزتر ده‌بن، بۆیه ده‌بێت گۆڕانكارییه بنه‌ره‌تییه‌كان بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانی جه‌ماوه‌ر بێت.
ده‌شڵێت: ئێمە بەردەوامین لە داواکردن لە سەرکردەکانی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات بگەنە یەکلاییکردنەوەی كێشه‌كانیان، پێمان وایە ئەمە باشترین رێگایە بۆ ئیسرائیل و هەموو هاووڵاتیانی وڵاتەکەی.
میراف میخائیل، سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئیسرائیل، ده‌ڵێت، "ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێستا زیاتر لە جاران مەترسی لەسەر وڵات دروست دەکات".
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەران بەربەستە ئەمنییەکانی دەوروبەری ماڵی نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیران شکاندووە.