دواین هەواڵ

وەرزش‌

 26/03/2023

فرۆشتنی یانەی مانچستەریونایتد پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێ

هەرێم نیوز

شێخ جاسم بن حەمەد ئەلسانی دڵنیایە لە کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد موزایەدەی فرۆشتنی یانەی مانچستەر یونایتد پێی ناوەتە قۆناغێكی هەستیار.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شێخ جاسم بن حەمەد ئەلسانی قەتەری ئۆفەرێکی نوێی بۆ کڕینی مانچستەر یونایتد پێشکەش بە خێزانی گلازەر کردووە، کە دەوترێت بەهای 5 ملیار پاوەندە کە دەکاتە 6.12 ملیار دۆلار.

شێخ جاسم کوڕی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر لایەنگری یانەی مانچستەر یونایتدە و پێشنیازەکەی تەواوی قەرزەکانی شەیتانە سوورەکان پاکدەکاتەوە. شێخ جاسم دڵنیایە لەوەی باشترین ئۆفەری بۆ کڕینی مانچستەر یونایتد پێشکەش کردووە و هیوادارە بەم نزیکانە ئەم یانەیە بکڕێت.

دەوترێت کە بڕیارە وەبەرهێنانێکی بەرچاو لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و ئاسانکارییەکانی تیپی یەکەمی یانەکە و ئەکادیمیاکەدا بکات. دوو ڕۆژ لەمەوبەر وتەبێژی INEOS پشتڕاستی کردەوە کە سێر جیم ڕاتکلیف کە دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیایە ئۆفەرێکی نوێی ناردووە بۆ کڕینی مانچستەر یونایتد.

ئێستا تۆپەکە لە یاریگای گلازەرزدایە و دەبێت بە زوویی بڕیار لەسەر فرۆشتنی مانچستەر یونایتد بدەن. پێشتر باس لەوە کرابوو کە بڕی 5 ملیار پاوەند هەمان ئەو ژمارەیەیە کە گلازەرز بیری لێدەکاتەوە بۆ فرۆشتنی مانچستەر یونایتد، بەڵام پێویستە بزانرێت سێر جیم ڕاتکلیف چ ژمارەیەکی پێشنیار کردووە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە وڵاتی قەتەر شێخ جاسم ئامادە نیە زیادەڕەوی بكات لە پێشكەش كردنی پارە بۆ خاوەندارێتی یانەكە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP